زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ روویاندا
30 كه‌س كوژران و 60 دیكه‌شی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی عیراقی رایانگه‌یاند زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوچه‌كانی رزگاركراوی به‌ری چه‌پی موسڵی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه 30 كه‌س كوژران و 60 دیكه‌شی برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند هێرشه‌كه به سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی خۆكوژ له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی ئه‌نجامدراوه كه یه‌كه‌م گه‌ڕه‌ك بووه له به‌ری چه‌پی موسڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو و ده‌روازه‌ی چووونه ناوه‌وه‌ی شاری موسڵه له به‌ری چه‌پ.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ئامانجی هێرشه‌كه هیزه‌كانی دژه تیرۆر و بازاڕێكی گۆگجه‌لی بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تێمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا یه‌ك له‌سه‌ر چواری شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عیراقی له به‌ری چه‌پی موسڵ هێواشتر بووه.
ئه‌م هێرشه‌ی داعش پاش ئه‌وه‌ی دێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند 4 ئه‌ندامی تیمه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی و 7 هاووڵاتی سڤیل له ئه‌نجامی هێرشی به رۆكێت له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كوژراون.