بزانه سه‌رما چی له‌م وڵاته كردووه
هه‌موو شتێك بووه به سه‌هۆڵ
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌یه‌كییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سۆنده‌ی به‌نزینی یه‌كێك له به‌نزیخانه‌كان، به‌هۆی سه‌رماوه به‌نزیه‌كه‌ی ناوى به‌ستوویه‌تی و ئه‌مه‌ش وایكردووه سۆنده‌كه له خۆوه به‌م شێوه سه‌یره رابوه‌ستێت.
ئه‌و وێستگه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نیجنڤارتۆڤسكی رووسیا، كه ئێستا له ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی سه‌رمادایه و هه‌موو شتێك له‌و ناوچه‌یه بووه به سه‌هۆڵ و به‌ستوویه‌تی.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه كه باكوور و رۆژئاوای سیبریای رووسیای گرتووه‌ته‌وه، پله‌ی گه‌رما له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتووه‌ته 56 پله ژێر سفر.
به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه‌ش، ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشی و یانه وه‌رزشییه‌كان و پرۆسه‌ی خوێندنیش له قوتابخانه‌كان راگیراون، حكوومه‌تیش هه‌موو جۆره گه‌شتێكی له‌نێوان شارۆچكه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه راگرتووه.