ئه‌سه‌د: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب سه‌ركه‌وتنی رووسیا و ئێرانه
ئه‌سه‌د كوشتاری حه‌له‌ب به سه‌ركه‌وتن وه‌سفده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌ی شاری حه‌له‌ب، سه‌ركه‌وتنی سووریا و هاوپه‌یمانیه‌تی، به‌تایبه‌تیش رووسیا و ئێران.
به‌شار ئه‌سه‌د، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئێران، گوتی: "ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له تیرۆریستان سه‌ركه‌وتنێكه ته‌نها بۆ سووریا نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه به راستی دژایه‌تی تیرۆرییان كرد، به‌تایبه‌تیش ئێران و رووسیا".
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ركه‌وتنه مه‌یدانییه‌كان، هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر له ته‌واوی خاكی سووریا و دابینكردنی بارودۆخێكی گونجاوه بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر و كۆتاییهێنان به جه‌نگ".
رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حه‌له‌ب و بۆردومانكردنی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا و چیرۆكه‌كانی شه‌ڕ له‌و شاره، ته‌واوه میدیا جیهانییه‌كانی به‌خۆوه سه‌رقاڵكردبوو، تا دواجار پرۆسه‌ی چۆڵكردنی شاره‌كه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن، له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌ستیپێكرد، كه ماوه‌ی زیاتر له 4 ساڵه، له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندایه.