توركيا: 35 سه‌ربازمان له‌ سووریا كوژراون

وه‌زیری به‌رگری توركیا: 1005 چه‌كداری داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" كوژراون

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئاماری كوژراوانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" 35 سه‌رباز كوژراون.

فكری ئیشیك، وه‌زیری به‌رگری توركیا، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، ئاماره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، تا ئێستا 35 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كوژران، كه‌ 16 سه‌ربازییان له‌ سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شارۆچكه‌ی "باب" بوونه‌ له‌ باكووری سووریا.

فكری ئیشیك راشیگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، تا ئێستا سوپای توركیا، نزیكه‌ی هه‌زار و پێنج چه‌كداری داعشی كوشتووه‌.