پاسه‌وانانی سه‌رۆكی میسر و سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا یه‌كتریان به‌ر مشته‌كۆڵه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی رۆژنامه‌ی "The Ugandan" له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تی ئۆگه‌ندا، له‌ناو ده‌روازه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، یه‌كتریان به‌ر مشته‌كۆڵه‌داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كار گه‌یشتووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك، به‌ڵام دواتر ره‌وشه‌كه هێوربووه‌ته‌وه و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه.
رۆژنامه‌كه تا ئێستا هۆكاری درووستبوونی گرژی و ناكۆییه‌كانی نێوان پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و دوو سه‌رۆكه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌كه نه‌داوه، ته‌نها ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.