سوپای سوریا كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی حه‌له‌بی راگه‌یاند
دوا كاروانی چه‌كداران له حه‌له‌ب ده‌رچوون
K24 – هه‌ولێر
سوپای سوریا رایگه‌یاند دوایین كاروانی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان به‌جێهێشت و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان گرتووه.
ده‌رچوونی گرووپه چه‌كداره‌كان و خێزانه‌كانیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان رژێمی سوریا و گرووپه چه‌كداره‌كان هات كه له نێوان روسیا و توركیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر كرا.
له به‌رامبه‌ر گره‌نتی كردنی ده‌رچوونی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، دانیشتوان و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی رژێم له دوو گوندی شیعه‌نشینی پارێزگای ئیدلب بۆ شاری حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی سوریا و سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته و هاوپه‌یمانه‌كانیان، ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب روویدا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌زانن و پێشیان وایه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گۆڕینی هاوكێشه‌كانی ئه‌و وڵاته و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دان.
له لایه‌كی دیكه‌وه نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ستیفان دی میستۆرا هۆشداریدا كاره‌ساتی حه‌له‌ب له ئیدلب دووباره ده‌بێته‌وه.
كۆنترۆڵكردنی شاری حه‌له‌ب له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له پێنج ساڵ به كوشتنی زیاتر له 21 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كۆتایی هات كه زیاتر له 5 هه‌زاریان منداڵن.
ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا، لەدەستدانی حەلەب بە گورزێکی کوشندە وەسف دەکات.
فەرماندەیەکی گرووپی چه‌كداری نورەدین زەنکی رایگه‌یاند لەدەستدانی حەلەب لەڕووی جوگرافی و سیاسی، کاریگەرییه‌كی خراپ بۆ سه‌ر تەواوی شەڕی سووریا دەبێت.