فڕۆكه‌كانی توركیا 88 هاووڵاتی سڤیل له سوریا ده‌كوژن
24 له كوژراوه‌كان منداڵن
K24 – هه‌ولێر
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 88 هاووڵاتی سڤیلیان له باكووری سوریا كوشتووه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه 88 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و 24 له‌وان منداڵن.
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانی به هاوكاری گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و نزیك له ئه‌نقه‌ره له ژێر ناوی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 رۆژه به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوان حه‌له‌ب و باب، سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی ئابڵۆقه دا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه رایگه‌یاند 72 هاووڵاتی له هێرشی رۆژی پێنجه‌شممه‌ی رابردوو كوژران و 16 دیكه‌شی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كوژران.