90 كۆچبه‌ر به‌هۆی نقوومبوونی دوو به‌له‌م بێ سه‌روشوێن ده‌بن
ژماره‌ی قوربانیانی كۆچی نایاسایی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ ده‌گاته 5 هه‌زار كه‌س
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان رایگه‌یاند 90 كۆچبه‌ر پاش نقوومبوونی دوو گه‌می له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا بێ سه‌روشوێن بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی كۆچی نایاساییه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوونه‌ته قوربانی ده‌گاته 5 هه‌زار كه‌س.
به پێی ئاماری مانگی رابردووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 4220 كه‌س له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له كاتی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كوژراون یان بێ سه‌روشوێن بوون.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كۆچبه‌رانه له كه‌ناراوه‌كانی لیبیاوه به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌چن و ماوه‌یه‌كه به‌هۆی باشبوونی كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌كه، ژماره‌ی كۆچبه‌رانی روو له زیادبوون كردووه.
ئه‌وروپا له ساڵی 2005 ـەوە ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كردووه بۆ پێشیگرتن به دیارده‌ی كۆچی نایاسایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توڕه‌كانی بازرگانی به مرۆڤ له ئاوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی لیبیا.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان