پوتین ستایشی كورد ده‌كات
میلله‌تی كورد ژیانێكی دژواریان هه‌یه و شایانی هه‌موو مافێكن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له مۆسكۆ خۆشه‌وی محه‌مه‌د به جلوبه‌رگی كوردی ئاماده‌ی بوو و جلوبه‌رگه‌كانیشی جێی سه‌ره‌نج و ستایشی سه‌رۆكی روسیا بوو كه به خه‌نده‌وه به په‌یامنێری كوردستان24 گوت "جلوبه‌رگه‌كانت زۆر جوانن".
له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پوتین گوتی "میلله‌تی كورد ژیانێكی دژواریان هه‌یه، به‌ڵام شایانی هه‌موو مافێكن، هه‌لبه‌ت ئه‌م پرسه، پرسێكی ناوخۆیی گه‌لی عێراق و گه‌لی كورده و ئێمه ناخوازین له‌مباره‌وه ده‌ست له كاروباری ناوخۆیی عێراق وه‌ربده‌ین".
پوتین هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی كوردی له شه‌ری دژی داعش كرد و گوتی "گه‌لی كورد جوامێرانه دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگن و كاریگه‌ریی به‌هێزیان هه‌یه".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی روسیا، كوردستان24 به فه‌رمی له لایه‌ن كرێملین بانگهێشترابوو.
میدیاكانی روسی زۆر گرنگییان به‌و به‌شه‌ی لێدوانی پوتینیاندا كه ستایشی رۆڵی كوردی له شه‌ڕی دژی داعش كرد و زۆربه‌یان وه‌ك هه‌واڵی به په‌له بڵاویان كرده‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا سۆشیال میدیاكانی ئه‌و وڵاته جلوبه‌رگه‌كانی په‌یامنێری (كوردستان24)یان بڵاو كرده‌وه.
پوتین له به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه به رۆڵی سه‌ره‌كی روسیا و توركیا و ئێران كرد بۆ چوڵكردنی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و هه‌ندێ له شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی سوریا له چه‌كداران و هاووڵاتیانی سڤیل.
سه‌رۆكی روسیا هه‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه به بێ ئیراده‌ی باشی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا.


