عێراق برنجی به‌رماوه‌ی سوپای هندستانی كڕیوه
هاووڵاتیان: برنجه‌كه بۆگه‌نه و مێرووی تێدایه، حكوومه‌تیش ده‌ڵێت هیچ كێشه‌ی نییه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و برنجه هندییه‌ی كه هاورده‌كرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوولاتیان ده‌ریخستووه، ئه‌و برنجه به‌رهه‌می شه‌ش ساڵ پێش ئێستا بووه و خۆراكی سوپای هندستان بووه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی حواردنی نه‌ماوه، فرۆشتوویانه‌ته عێراق.
ره‌نگه تاقه شتیك كه عێراقی نوێ ناوبانگێكی گه‌وره‌ی جیهانی پێ په‌یدا كردبێ و دڵ و گیرفانی مافیاكانی چوار لای زه‌وی گه‌رمكردبێ، گه‌نده‌ڵیه‌كه‌یه‌تی.
له نوێترین ئه‌نجامی لێكۆینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و برنجه هیندییه‌ی كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هاورده كرا و مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه، به‌وه‌ی كه شیاو نییه و مێرووی تێدایه و بۆگه‌ن بووه، ده‌ریخستووه ئه‌و برنجه خۆراكی سوپای هندستان بووه و ساڵی 2011 به‌رهه‌مهێنراوه، دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌خوراوه و ماوه‌ته‌وه و به‌سه‌رچووه، به عێراق فرۆشراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه ئه‌و برنجه بۆ خواردن شیاوه و كیشه‌ی نییه، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی تاقیگه‌ی زیقاریش رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان تێستیان بۆ برنجه‌كه كردووه و هیچ كیشه‌یه‌كی نییه.