ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین به‌یعه‌تی به به‌غدادی دابوو
داعش ڤیدیۆی ساتی به‌یعه‌تدانه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش، ده‌قی به‌یعه‌تدانی ئه‌نیس عه‌مری، ئه‌نجامده‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری هێرشه‌كه‌ی به‌رلینی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نیس به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌دات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه داوای لێكراوه.
كوردستان 24، له‌به‌ر پاراستنی پێوه‌ره‌كانی پیشه‌یی خۆی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له گرته‌كه‌دا، ئه‌نیس ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی"ی به‌غدادی دووپاتده‌كاته‌وه.
ئه‌نیس عه‌مری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له شاری میلانی ئیتاڵی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، ئه‌نجامده‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین بوو، كه به بارهه‌ڵگرێكه‌وه خۆی به بازاڕێكی دیاری سه‌ری ساڵ "كریسمس"دا كێشا، به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌نیس راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ڤیدیۆوه قسه له‌گه‌ڵ شوێنێكی دیكه ده‌كات، به‌ڵام شوێنی تۆماركردنی ڤیدیۆكه تا ئێستا نه‌زانراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا نه‌كراون و كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌نیسدا كردووه.
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه به‌رلین، درووشمه‌كانی چه‌كدارانی داعش دووباره‌ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "په‌یامم بۆ سه‌ڵیبییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه رۆژانه موسڵمانان بۆردومان ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ربڕینتان هاتووین و خوێنی برایانمان به فیڕۆناڕوات".
ئه‌نیس عه‌مری، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له بنه‌ڕه‌تدا تونسیه و پێشتریش پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڕی 100 هه‌زار یۆرۆی وه‌ك پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه دانابوو زانیاری له‌باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵییه‌وه له شاری میلان كوژرا.
