پاڵه‌وانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌رلین
K24 - هه‌ولێر:
سایتێك به‌ناوبانگ هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆ به‌خشینی میدالیای ئازایه‌تی، به لوكاش ئوربان، ئه‌و شۆفێره‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین، بارهه‌ڵگره‌كه‌ی رفێندراوه و دواتریش كوژراوه.
وێبسایتی Change.org تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ یاداشت، نامه‌یه‌كی به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و شۆفێره پۆڵه‌ندییه, كه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی بۆ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه به‌كارهاتووه، گیانی زۆرێك له خه‌ڵكی له مردن رزگاركردووه، به‌وه‌ی رێگری له ئه‌نیس عامری كردووه ئه‌و شوێنه بكاته ئامانج كه قه‌ره‌باڵخترین شوێنی ناو بازاڕی دیاری سه‌ری ساڵ "كریسمس" بووه له به‌رلین.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، لوكاش ئوربان كارێكی پاڵه‌وانانه‌ی ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی شوێنی فیشه‌كی ئه‌و تیرۆریسته تونسییه‌ی پێوه‌بووه كه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی رفاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیداوه رێگری له تیرۆریسته‌كه بكات، به‌ڵام دواجار خۆیشی گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه پێدانی مه‌دالیایه‌كی له‌و جۆره، ده‌بێته هۆی ئاشته‌وایی نێوان گه‌لی ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا و پێویسته سوپاسی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی ئه‌و شۆفێره پۆڵه‌ندییه‌ش بكرێت.
ئوربان له لادێیه‌كی نزیك شاری شچیتسینی پۆڵه‌ندا، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌وڵیداوه ئه‌نیس عامری له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه شكست پێبهێنێت و رێگه‌نه‌دات بازاڕه‌كه بكاته ئامانج.
رۆژی 20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، تیرۆریستێك به‌ناوی ئه‌نیس عامری، به بارهه‌ڵگڕێك بازاڕێكی قه‌ره‌باڵخی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌و تیرۆریسته تونسییه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری میلانی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه كوژرا.