شیعه‌كان ئه‌مریكا به په‌ك خستنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
روانینی جیاوازی ئه‌مریكا و ئێران و پێكهاته‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌خرێته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی "الاخبار"ی لوبنانی په‌ككه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به "پشوودانی هێزه‌كانی عێراقی" به‌ناو ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌مریكا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و حكومه‌تی عێراقیش توانایی ده‌ستپێشخه‌ری نییه بۆ شه‌ڕی موسڵ.
چه‌ندین هۆكار بۆ پشوودانی ناچاری هێزه‌كانی عێراق له به‌ری چه‌پی موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌هێنێته‌وه و پێی وایه روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بێ لێده‌ركردنی ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری عێراق رووده‌دات سه‌خته، هۆكارێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا و جیاوازیی نێوان پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له‌باره‌ی چۆنییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ناكۆكییان هه‌یه.
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی موسڵ، باس له بوونی دوو روانینی دژ به‌یه‌ك ده‌كات، روانینی یه‌كه‌م، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كات ده‌دات" و گوشار ده‌خاته سه‌ر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ دواخستنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان به هه‌ندێ بیانووی وه‌ك "گۆڕانی پلانی سه‌ربازی و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان".
روانینی دووه‌م بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌گه‌ڕینێته‌وه كه پێی وایه پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی تاران پشتیوانی له ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی ئه‌وه‌ی كه له سوریا رووی ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی كه سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ته‌واوی شاری حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به لێدوانێكی ئه‌مینداری گشتی "بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با" ده‌كات كه گرووپێكی چه‌كداری شیعه‌ی عێراقه و له عێراق و سوریا بوونی هه‌یه.
ئه‌و پێی وایه "هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو شه‌ڕی حه‌له‌ب و موسڵ ده‌بێته هۆی شكاندنی مۆراڵی دوژمن و پشتیوانانی" و داوای كرد حه‌شدی شه‌عبی به زووترین كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی شاری موسڵ بكات.
له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كانی عێراقیش، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو روانینی جیاواز هه‌یه، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵی پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی و خۆئاماده‌كردن بۆ قوناغی پاش موسل ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی له سوریا پاش حه‌له‌ب روو ده‌دات به نموونه ده‌هێنێته‌وه. ده‌شڵیت "ئه‌وان پێیان وایه له به‌رامبه‌ر قبووڵكردنی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی روسیا له سوریا، پێویسته مۆسكۆ و تارانی هاوپه‌یمانی ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌مریكا له عیراق قبووڵ بكه‌ن".
هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه به پێویستی ره‌زامه‌ندیی نێوان واشنتۆن و تاران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌زانن تاران هه‌ر له ساڵی 2014 پلانێكی هاوشیوه ره‌تكرده‌وه.
روانینی دیكه‌شی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێنته‌وه و له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه نزیكه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئیستا له به‌ری چه‌پی موسڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، كارێكی باش نییه، چونكه وه‌ستانی شه‌ڕ بۆشاییه‌ك دروست ده‌كات و چه‌كدارانی داعش به‌كاری ده‌هێنین بۆ هێرشكردن.
پێشی وایه داتا مه‌یدانییه‌كانی پیشان ده‌ده‌ن حكومه‌تی عه‌بادی توانایی بڕیاردانی نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی موسل كه وه‌ستاوه و به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بووه هۆی وه‌ستانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر و چوونیان بۆ سه‌حرای ده‌وروبه‌ر بۆ فراوانكردنی ئه‌و جوداییه‌ی نێوان عێراق و سوریای هه‌یه.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبی 2618 كیلۆمه‌تری دووجار له رۆژئاوای موسڵ بۆ سنووری سوریا كۆنترۆڵ كردووه، له كاتێكدا هێزه عێراقییه‌كان 2791 كیلۆمه‌تری دووجار له گهڕهكانی به‌ری چه‌پی موسڵ و ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی و لوجستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا توانیویانه یه‌ك له‌سه‌ر سێی شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن كه هه‌مووی ده‌كه‌وێته به‌ری چه‌پی شاره‌كه.