به‌غدا: هه‌ولێر پابه‌ندی بڕیاری ئۆپێك ده‌بێت و به‌رهه‌می نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه
ده‌بێت كوردستان 25 -28 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وت كه‌مبكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند" هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندی بڕیاری ئۆپێك ده‌بێت و به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌مده‌كاته‌وه، به گوێری چه‌ند سیناریۆیه‌كی پیشبینیكراو ئه‌گه‌ر پێوه‌ری رێژه‌ی به‌رهه‌می عێراق یاخود پێوه‌ه‌ری رێژه‌ی ئۆپێك بكرێته بنه‌ما، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 25 تا 27 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له به‌رهه‌می خۆی كه‌مبكاته‌وه.
هاوكات كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق ته‌نها له كه‌ركوك كه‌مبكرێته‌وه، چونكه پترۆ دۆلاری ئه‌و شاره ده‌بێته قوربانی.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌وتفرۆش، ئۆپێك دا له قاهیره، عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئێمه ڕێككه‌وتن له نێوانمان هه‌یه و هه‌ولێر به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌كه نه‌داوه.
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام ده‌شێ به‌رده‌وامبوون له بێده‌نگی جۆرێك بێت له وه‌ڵام، به رازیبوون.
به گویره‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگ، هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌وانه، جه‌نه‌ڵ ئینێرجی و گوڵف كیستن، دی ئێن ئۆ و بی پی، ئاماده نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌ن كه گوایه به‌غدا ده‌یه‌وێت كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆی له به‌رهه‌می كه‌ركوك بكات، ئه‌وه‌ش قبوڵ نه‌كراوه، چونكه پترۆ دۆلاری ئه‌و شاره كه‌م ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گووت: تا ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و پێویسته كه‌مكردنه‌وه‌كه به گوێره‌ی رێژه بێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ولاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك، عێراق پێویسته210 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رهه‌م كه‌مبكاته‌وه له‌باره‌ی هه‌رێمیشه‌وه ئه‌وه دوو سیناریۆ هه‌ن
سیناریۆی یه‌كه‌م: ئاستی پێوانه‌یی و رێژه‌یی بكرێته پێوه‌ر، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 12%ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له خۆ بگرێت چونكه 12%ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق هی هه‌رێمی كوردستانه، و به‌وه‌ش له كۆی 210 هه‌زار به‌رمیلی عێراق، 25 هه‌زار به‌رمیل له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
سیناریۆی دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌ی كه ئۆپێك بۆ عێراقی داناوه كه 4.5%ی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌مبكاته‌وه، هه‌مان رێژه به‌سه‌ر هه‌رێمیشدا بسه‌پێنرێت ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 27 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌مبكاته‌وه.