عه‌بادی: داعش ویستی به‌غدا خاپوور بكات
دوو له‌سه‌ر سێی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند ھێزە عێراقییەكان دوو لەسەر سێی پاریزگای نەینەوا و ناوەندەكەی شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووەتەوە.
عەبادی لە گۆتارێك له لوتكەی گەنجانی عەرەبی، كە له ژێر ناوی "كاریگه‌ری تیرۆر به‌سه‌ر گه‌نجانی عه‌ره‌بی" به چاودێری كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند "تیرۆر ده‌یویست به‌غدا وێران بكات، به‌ڵام گه‌نجه‌كانمان به‌ره‌نگاری ئه‌و چه‌تانه و مه‌ترسییه‌كانیان بوونه‌ته‌وه".
لێدوانی عه‌بادی له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش له كاتێك دایه كه ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌و ئاسته‌دا نییه كه پلانی بۆ دانراوه و هه‌ندێك پێیان وایه راوهستاوە كه زۆر به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش ئاماژه‌ی به‌وه دا "یه‌كێتی عێراقییه‌كان زیانێكی گه‌وره‌ی له داعشدا كه تیرۆر سوود له ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كان وه‌رده‌گرێت".
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان و پشتیگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا نزیكه‌ی 40 گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له باكووری و رۆژهه‌ڵاتی و باشووری شاره‌كانی كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.