ئه‌ردۆغان: رێگه به درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى نوێ له باكوورى سووريا ناده‌ين
له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا پرسى دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى دژه فڕين له باكوورى سووريا تاوتوێده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا پرسى دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى دژه فڕين له باكوورى سووريا تاوتوێده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له وته‌يه‌كدا كه له ئه‌سته‌نبووڵ پێشكه‌شيكرد، ئه‌ردۆغان گوتى: "شاره‌كانى باشوورى توركيا له‌وانه غازى عه‌نتاب و كليس و شانلى ئورفه ده‌كه‌ونه به‌ر مهترسييهوه ئه‌گه‌ر ناوچه‌يه‌كى ئارام له باكوورى سووريا رانهگهيهندرێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "چه‌ند لايه‌نێك (ناوى نه‌هێنان) هه‌وڵى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى نوێ له باكوورى سووريا ده‌ده‌ن"، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه به درووستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته نادات".
سه‌باره‌ت به ره‌وشى په‌نابه‌رانى سووريا، ئه‌ردۆغان, گوتى: "توركيا نزيكه‌ى 20 مليار دۆلارى له پێناو په‌نابه‌راندا خه‌رج كردووه و ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ش كه‌م نييه و خۆرئاوا له كوێيه و وا خۆرئاواى ده‌وڵه‌مه‌ند؟".
هه‌روه‌ها گوتى: "يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵێنيان به توركيا دا 3 مليار يۆرۆ بۆ كۆمه‌كى په‌نابه‌ران بده‌نه توركيا و له سه‌ره‌تاى ته‌مموزه‌وه ده‌بوايه ئه‌و پاره‌يه بگات، به‌ڵام تا ئێستا 677 مليۆن يۆرۆيان ناردووه و كوا باقى سێ مليار يۆرۆكه كه به‌ڵێنيان دابوو؟".
هه‌روه‌ها گوتى: "نزيكه‌ى شه‌ش هه‌زار كه‌س له ماوه‌ى 2016دا له ده‌رياى ناوه‌ڕاست گيانيان له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ.