به ڤیدیۆ.. شۆفێرێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ده‌چێته ناو فڕۆكه‌خانه و ته‌واوی خاڵه‌كانی پشكنینیش ده‌بڕێت
"خۆشه‌ویستی هه‌موو شتێك به پیاو ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
"خۆشه‌ویستی هه‌موو شتێك به پیاو ده‌كات"، ئه‌وه پاساوی به‌رگری له‌خۆكردنی ئه‌و شۆفێره‌یه، كه به ئۆتۆمبێله‌وه چووه ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كازان له رووسیا و ته‌واوی هۆڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی خاڵه‌كانی پشكنینی بڕی.
وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ريلان نۆرتدیۆڤ، له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهوولییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه، ویستوویه‌تی به شێوازێكی تایبه‌ت پێشوازی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی بكات.
ریلان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێك رابوه‌ستێت، تاكو نزیك رێڕه‌وی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كان رۆیشتووه و هێزه‌كانی پۆلیسیش نه‌یانتوانی بیوه‌ستێنن.
دوای رووداوه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی كازان رایانگه‌یاند، جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی له رووداوه‌كه‌دا نه‌بووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێله‌كه، له جۆری بالێیی رووسییه و ته‌واوی نووسینگه و پشكنینی گه‌شتیاران و پاسپۆرت و ته‌نانه‌ت هۆڵه‌كانی چاوه‌ڕوانیش ده‌بڕێت و خۆی له رێڕه‌وی فڕینی فڕۆكه‌كان نزیكده‌كاته‌وه.
سایتی هه‌واڵی "كازانسكای رپۆرته‌ر"، رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ریلان، ته‌مه‌ن 40 ساڵ له كاتی دادگاییكردنی به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی، گوتی: "زۆر به وردی رێڕه‌و و شوێنی رۆیشتنی خۆمم ده‌ستنیشانكردبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویست بوو خۆم بگه‌یه‌نمه سه‌ر شۆسته‌ی پێشوازیكردن, من له پێناو خۆشه‌ویستی ده‌جه‌نگام"، به‌و پێیه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕیاربوو ئه‌و كاته بگاته ئه‌و شوێنه.
شاری كازان، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای رووسیا و ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوو رووباری كازانكا و ڤۆڵگا.