توركیا هێزێكی زیاتر بۆ سوریا ره‌وانه ده‌كات
داعش له باب به توندی به‌رگری ده‌كات و ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی هێزه تایبه‌تییه‌كانی توركیا بڵاو ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
توركیا هێزێكی زیاتر بۆ ناوچه‌ی باب له سوریا ره‌وانه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی 14 سه‌ربازی به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش كوژران و 33 دیكه‌شی بریندار بوون و وێنه‌ی سوتاندنی دوو سه‌ربازیش له لایه‌ن داعشه‌وه بڵاكراویهوه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت، به‌تالیۆنێكی دیكه‌ی سوپای توركیا له پارێزگای قه‌یسه‌ری بۆ ناوچه‌ی باب ره‌وانه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له "ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ"ی به‌پرسانی هیزه‌كانی تایبه‌تی سوپای توركیا له ناوچه باب ده‌كات، كه ناڕه‌زایه‌تی سه‌ربازانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی باب، ئاماژه به به‌شداریكردنی به‌تالیۆنێكی دیكه‌ی سوپای توركیا له شه‌ڕی باب ده‌كات كه چه‌كدارانی داعش به توندی به‌رگری ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه نوێیه ناوچهیهكییان كۆنترۆڵ كرد، به‌ڵام داعش به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه له دژه هێرشێكدا ناوچه‌كه‌یان گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه نۆ سه‌ربازی كوژران.
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاواری كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانی له ژێر ناوی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 رۆژه به‌رده‌وامه و به ئابڵۆقه‌دانی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باب هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌دات.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیك له ئه‌نقه‌ره له‌م هێرشه‌دا یاوه‌ری سوپای توركیا ده‌كه‌ن.