ئاهه‌نگه‌كه‌یان نه‌گێڕا
تیپی مۆسیقای ئهلكساندرۆف له ناو فڕۆكه رووسییهكهدا بوون و بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ده‌چوونه سووریا
K24 – هه‌ولێر:
له‌و كاته‌ی وه‌زارره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، چه‌ند به‌ش و پارچه‌یه‌كی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئیستا چاره‌نووسی 91 كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازییه رووسییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی له كاتی گواستنه‌وه‌ی تیپی مۆسیقای سه‌ربازی (ئهلكساندرۆف) له فڕۆكه‌خانه‌ی (سووچی) بۆ سووریا له سه‌ر ده‌ریای ره‌ش دیار نه‌ما و تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كانی به ته‌واوی ئاشكرا نه‌كردووه.
له دوایین زانیارییدا وه‌زاره‌تی فریاگوزاری رووسی رایگه‌یاندووه"هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كێشه‌یه‌كی ته‌نكیكی بووه".
.jpg)
فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا به‌ر له هه‌ستانی له فڕۆكه‌خانه‌ی سووچی
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه تیپه مۆسیقییهكه و (9) رۆژنامه‌نووسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كه‌ناڵی یه‌كی رووسی، له ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا بوون و به‌ره‌و شاری لازقییه‌ی سووری رۆیشتوون كه بنكه‌ی(حمێمیم) ی سه‌ربازی تێدایه و ده‌یانوویست به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی رووسیا له سووریا.
.jpg)
تیپی مۆسیقای سه‌ربازی ئهلكساندرۆف
(حمێمیم) به گه‌وره‌ترین و گرنگترین بنكه‌ی رووسی داده‌نرێت له سووریا و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی پێشووتر،سووریا رێگه‌ی به‌و بنكه‌یه داوه له هه‌ر كاتێك و بێ به‌رامبه‌ر و بۆ كاتێكی نادیار و بۆ كارووبار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا به‌كاربهێنرێت.
تیپی مۆسیقای ئهلكساندرۆفیش تیپێكی سه‌ر به سوپای رووسیایه و له ساڵی 1883 له سه‌ر ده‌ستی جه‌نه‌راڵ(ئه‌لكسانده‌ر ئهلكساندرۆف) دامه‌زراوه كه ده‌رچووی ئه‌كادیمیای چایكۆفیسكی مۆزیك بووه له مۆسكۆ.
.jpg)
فڕۆكه‌خانه‌ی سووچی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه‌ی لێوه هه‌ستا
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی فڕۆكه‌كه له كاتژمێر 5:20 خوله‌كی به‌یانی به كاتی مۆسكۆ له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌رچووه و پاش 20 خولهك له راداره‌كان وونبووه.
هه‌ر چه‌نده پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند پارچه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان به دووری 6 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی گووتووه"فڕۆكه‌كه جۆری "TU-154" و سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه،پێشبینی ده‌كرێت له چیاكانی هه‌رێمی كراسنودار له باشووری رووسیا كه‌وتبێته خواره‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل