فڕۆكەكانی روسیا ئیدلب بۆردومان دەكەن
روسیا 36 حاڵه‌تی تۆپباران له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر
له كاتێكدا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌ستیان به بۆردومانێكی به‌رفراوانی ناوچه‌كانی پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداران كردووه، ناوەندی سەربازی روسیا لە حمیمیم له لازیقیه رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 36 حاڵه‌تی تۆپباران له لایه‌ن چه‌كداران له پاریزگاكانی دیمه‌شق، حه‌له‌ب، ده‌رعا، حه‌ما و قونه‌یتره‌یان تۆمار كردووه.
فرۆكه‌كانی روسیا لانیكه‌م هه‌شت جار، ناوچه‌كانی پارێزگای ئیدلب بۆردومان كرد و راپۆرته‌كانیش باس له كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل له‌م هێرشانه‌دا ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وی ژماره‌یان ئاشكرا بكرێت.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی رانه‌گه‌یه‌ندراو، دوو رۆژ پاش كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی چوڵكردنی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب دێت كه سوپای سوریا كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند.
به‌پێی پلانێكی روسیا كه ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاندووه، دوای حه‌له‌ب به به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست ده‌ست به رێكخستنی دانوستانی نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن كه بڕیاره له كهزاخستان (قه‌زاقستان) به‌ڕێوه بچێت و دوایین هه‌وڵی پوتین بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه، كه تا ئێستا گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه نه‌داوه.