بە وێنە...شەجەریان لە كوردستان كۆنسێرت ساز دەكات
K24 – ھەولێر
ھونەرمەند ھومایون شەجەریان لە رۆژھەڵاتی كوردستان كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك ئەنجامدەدات.
ئێوارەی دوێنێ ھومایون شەجەریان لە ھۆڵی ئازادی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆنستێرتێكی گۆرانی و میوزیكی ئەنجامدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە ھونەرمەند و چین و توێژەكانی سنە و دەوروبەری بەشداریان لە كۆنسێرتەكەدا كرد.
ھومایون شەجەریان كوڕی ھونەرمەندی ناوداری فارس محەمەد رەزا شەجەریانە، لە منداڵیەوە لەگەڵ خوشكەكانی دەستیان بە گۆرانی گوتن كردووە، ئێستا جگە لە گۆرانی گوتن ژەنیاری چەند ئامێرێكی موزیكییە، یەکەم ئەلبومی سەربەخۆی خۆی بەناوی (نەسیمی وەسڵ)ی لە ساڵی 2003 بڵاو کردەوە.














