باڵنده‌كان له حه‌له‌ب راده‌كه‌ن
له گه‌مارۆی حه‌له‌ب هه‌ڵاتن و پشیله‌یه‌ك مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
حه‌زی نه‌ده‌كرد ئه‌و هاورێیانه‌ی به‌جیبهێلێت كه له گه‌مارۆكه‌دا له‌گه‌لیدا بوون،هه‌ر بۆیه خستبوونیه سه‌رشانی و بۆ دواجار حه‌له‌بی جێهێشت،ئه‌مه چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌یه كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا دانیشتووه و قه‌فه‌سی باڵنده‌كانی له ته‌نیشت خۆی داناوه.
چالاكوانێك به ناوی (زین ئه‌لشام) بینیوویه‌تی و قسه‌شی له‌گه‌ڵكردووه بێ ئه‌وه‌ی ناوی منداله‌كه بپرسێت، دواتر چیرۆكه‌كه‌ی بۆ (هافینگتۆن پۆست) باسكردووه.
زین ومنداڵه‌كه له‌ناو ده‌یان هه‌زار كه‌سی سڤیلی كۆچپێكراوی حه‌له‌ب به رێككه‌وتنێك بۆ چۆڵكردنی شاره‌كه به‌رامبه‌ر راگرتنی بۆردوومانی رووسیا و ده‌ربازبوونیان له گه‌مارۆ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان جێهێشت.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رۆژی 15/12/2016 ده‌ست به جیبه‌جێكردنی كرا‌و و به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی میلیشیا ئیرانییه‌كانی پاڵپشتی رژێمی سووریا چه‌ند رۆژێك راوه‌ستا.
له‌ناو ئاپۆڕای كۆچكردوواندا ژماره‌یه‌كی زۆری باڵنده و چۆله‌كه ره‌نگاڵه‌كان ده‌بینران،زین له زاری منداڵه‌كه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و باڵندانه به "هاوڕێكانی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت"من ته‌نها سێ باڵنده‌م هه‌بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی باوكم ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی كۆتر و باڵنده جێماوه‌كانی گه‌ره‌كه چۆڵكراوه‌كه‌مان پاش رۆشتنی خێزانه‌كان،ئیستا ژماره‌یان زۆر بووه".
ئه‌و ساتانه زۆر غه‌مناك بوون كه زین و باڵنده‌كانی دواماڵئاواییان له شاره‌كه ده‌كرد، هه‌ستت ده‌كرد باڵنده‌كانیش له‌و كاته‌دا بێده‌نگییه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به‌و كۆچه ناچارییه‌وه،بۆیه زین به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی قسه‌كانی خۆی ومنداڵه‌كه و ده‌ڵێت" ئیمه‌ش وه‌ك ده‌یان هه‌زار خێزانی دیكه،هه‌موو شتێكمان له پاش خۆمان به‌جێهێشت و ئاماده‌ی ده‌رچوونین به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار،كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبیله‌كه‌مان ده‌به‌ین".
.jpg)
منداڵێكی سووری به دیار قه‌فه‌سه باڵنده‌كانییه‌وه دانیشتووه له‌و كاته‌ی له حه‌له‌به‌وه كۆچیانپێكراوه بۆ ده‌وروبه‌ری ئیدلب
ئه‌وه ته‌نها مندال نییه به هاوڕێیه‌تی باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان له شار ده‌رده‌چێت به‌ڵكو" خه‌ڵكێكی زۆر له‌و كاتی كۆچكردنیان باڵنده و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه".
له رۆژانی گه‌مارۆ سه‌خته‌كه‌ی سه‌ر حه‌له‌بدا كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی پێدا تیپه‌رین،په‌یوه‌ندییه‌كان بچڕابوون و كاره‌باش نه‌بوو،خه‌ڵكی به ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیانه‌وه خه‌ریك ده‌بوون،زین ده‌ڵێت"ئه‌وانه هاورێمان بوون،خه‌م ڕه‌وینی ئێمه بوون، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه له خه‌مه‌كانی ئه‌وان بگه‌ین،هه‌رچه‌ند من ئاژه‌ڵی جوانكاری و ماڵی و پشیله‌م نه‌بووه، به‌ڵام حه‌زمده‌كرد هه‌مبێت".
.jpg)
This Syrian family brought their beloved cat to Greece ♡ @Refugees_Gr #Lesvos #EuropeSaysWelcome pic.twitter.com/KXIlRD96kU
— Tamara (@tamara_vdP) ١٠ سبتمبر، ٢٠١٥
یه‌كه‌م وێنه‌ی پشیله‌ی زه‌یتوونه به باوه‌شی خاوه‌نه‌كانییه‌وه له‌و كاته‌ی گه‌یشتوونه‌ته كیشوه‌ری ئه‌وروپا
به‌راء حه‌له‌بی وێنه‌گرێكی ئاژانسی فرانس پرێسه و وێنه‌ی منداڵێكی گرتووه كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ساڵ،وێنه‌كه ئه‌وكاته‌گیراوه كه له حه‌له‌به‌وه كۆچیكردووه و دوو قه‌فه‌سی پڕ باڵنده‌ی بچووكی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی(خان عه‌سه‌ل) له ده‌ووربه‌ری شاری ئیدلب هاتووه.
ئه‌وه ته‌نها كاروانی باڵنده بچووكانی سووریا نیین كه له شه‌ڕ ده‌ربازبوون.زه‌یتوونه یه‌كیك له ناودارترین پشیله‌كانی سووریایه،چالاكووانه ئه‌وروپییه‌كان وینه‌یه‌كی ئه‌و پشیله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌و كاته‌ی گه‌یشتووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی كیشوه‌ره پیره‌كه(ئه‌وروپا).
زه‌یتوونه له توركیاوه هه‌ڵاتووه بۆ ئه‌ڵمانیا، به یۆنان و مه‌كدۆنیا و سربیا و كرواتیا و سلۆڤینیادا گوزه‌ریكردووه و به باوه‌شی (مونیر ئه‌لقادری) خاوه‌نیه‌وه بوو له گه‌شتێكی دوور و درێژ تا ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا گیرسایه‌وه.
جارێكی دیكه زه‌یتوونه له میدیاكانه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه و نیشته‌جیبوون به خاوه‌نه‌كه‌ی بدرێت،پشیله‌كه مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵات‌دا پێدراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی پیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Buzzfeed ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه".
خاوه‌نی پشیله‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربریووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی دوای سێ مانگ زه‌یتوونه‌یان بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و پشیله‌كه‌شدا پێكه‌وه ده‌ژین،چونكه به‌هۆی نه‌خۆشی گه‌ده پیش‌تر له‌و خێزانه دوورخرابووه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)