"داعش ده‌چێته‌وه بیابان"
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی: كۆتاییهێنان به داعش پێویستی به دوو ساڵی دیكه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند" هیزهكانمان پێویستی به دوو ساڵی دیكه هه‌یه بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش و كۆتاییهێنان به‌و رێكخراوه له عێراق و سووریا".
جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاوسێند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی(زهدهیلی بهیست) هه‌واڵیی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه" تا راده‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ راوه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پشووی سه‌ربازه شهڕكهرهكانه".

جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاوسێند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی گوتووه" دوو ساڵی دیكه‌مان پێویسته بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له عێراق و سووریا،شه‌ڕی داعش دوای مووسڵ و ره‌ققه ده‌گوازرێته‌وه بیابانه‌كان و داعش ده‌یه‌وێت چه‌كداره‌كانی له‌و شوێنانه كۆبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه"داعش چه‌كداره‌كانی بۆ شه‌ڕێكی دوور مه‌ودا له عیراق و سووریا ئاماده‌كردووه،ئیستاش تا راده‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ راوه‌ستاوه،بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباز و شه‌ڕكه‌ره‌كان پشوویه‌ك بده‌ن و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی جه‌نگه‌كه چاكبكرێنه‌وه و ئه‌و هاوكارییانه‌ی له رێگه‌یه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ له مووسڵ بگه‌نه ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان،چونكه دوای زیاتر له دوو مانگ جه‌نگ،هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به فه‌رمانده و سه‌ركرده عێراقییه‌كانیان گوتووه سوپا و هێزه شهركهڕهكان پێویستیان به پشوو هه‌یه".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.