به فه‌رمی پاڵه‌وانی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان به‌دیار كه‌وت
زاخۆ بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه
K24ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان، یانه‌ی سۆلاڤی نوێی شاری كه‌ركووك بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، یانه‌ی زاخۆش بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان، له هۆڵی ئه‌كاد له عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر، یانه‌ی زاخۆ له یانه‌ی دهۆك برده‌وه و پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی سۆلاڤی نوێش بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
پێشتر 7 وه‌شانی دیكه له خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه چووه، دهۆك به 5 نازناو خاوه‌نی زۆرترین جامی خوله‌كه‌یه، یانه‌كانی زاخۆ و سه‌نحاریب هه‌ریه‌كه‌یان جارێك ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.