به ڤیدیۆ...ئه‌مڕۆ پرێمه‌رلیگ له بۆكسینگ ده‌ی ئاگر ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره بێت له ئێستاوه چێڵسی ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی جه‌ژنی كریسمس و هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ زۆربه‌ی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپاوه وه‌ساته‌وه، به‌ڵام پرێمه‌رلیگ ئینگلیزی به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆ گه‌ڕی هه‌ژده‌مینی ئه‌و خوله به‌ڕیوه‌ده‌چێت كه به (بۆكسنیگ ده‌ی) ناسراوه.
چێڵسی ـ بۆرنمۆس
له له‌نده‌ن یانه‌كانی ئه‌وشاره، ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه هانده‌رانیان له شیرینی جه‌ژنه‌كان بێبه‌ش نه‌كه‌ن، چێڵسی له ستامفۆردبریج له كاتژمێر 18:00 میوانداریی بۆرنمۆس ده‌كات.
یانه شینپۆشه‌كه‌ی له‌نده‌ن ئێستا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، به شه‌ش خاڵ پێش لیڤه‌رپوول كه‌وتووه و نایه‌وێ هانده‌رانی له خۆشیه‌كانی سه‌ری ساڵ بێبه‌ش بكات،
له چوار وه‌رزی ركابه‌رییه‌كان هه‌ر كاتێك چێلسی له بۆكسنگ ده‌ی پیشه‌نگی گرتبیت ئه‌وا بۆته پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ و بۆیه بۆكسینگ ده‌ی بۆ هانده‌رانی چێڵسی جیگای دڵخۆشیه، له وه‌رزی 2004-2005، و2005-2006، و2009-2010، و2014-2015، چێلسی بۆته پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ.
ره‌نگه ئه‌مه بۆ بۆرنمۆسیش راستبێت، چونكه هه‌ر دۆڕاندیك ئه‌گه‌ری چوار پله دابه‌زینی لیده‌كرێت كه ئه‌و یانه‌یه ئێستا له پله‌ی ده‌یه‌مه.
ئارسێناڵ ـ وێست برۆمیچ ئالبیۆن
هه‌ر له له‌نده‌ن ئارسێناڵ و وێست برۆمیچ ئالبیۆن له كاتژمێر 18:00 له یاریگه‌ی ئیمارات، رووبهروودهبنیهوه، ئارسیسناڵی خاوه‌نی پله‌ی چواره‌م، هێشتا گرێبه‌ستی ڤینگه‌ری راهینه‌ری، نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، یانه‌ی ئارسێناڵ وه‌رزی رابردوو له بۆكسینگ ده‌ی زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت كاتێك به 4 گۆڵی بێ‌وڵام به یانه‌ی ساوسهامپتۆن دۆڕا.
مانچێسته‌ر یوناتید میونداریی سه‌نده‌رلاند ده‌كات
ئه‌مرۆ له كات 18:00 یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد ده‌بێته شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتن مان یونایتد سه‌نده‌رلاندی له‌نده‌نی، ئه‌م دوویانه‌یه له 10 ساڵی رابردوو سێیه‌مینجاره له بۆكسینگ ده‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن پێشتر 2 جاری دیكه رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه و له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش شه‌یتانه سووره‌كان براوه بوون، له 5 وه‌رزی رابردوو، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین گۆڵی له بۆكسینگ ده‌ی تۆمار كردووه.
یارییه‌كانی دیكه
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له بۆكسینگ ده‌ی ئه‌م یارییانه‌ش بكرێن:
لیسته‌ر سیتی ـ ئیڤه‌رتۆن 18:00
بێرنلی ـ میدلزبره 18:00
سوانزی سیتی ـ وێستهام 18:00
هۆل سیتی ـ مانچێسته‌ر سیتی 20:15
گەرچی رۆژی ٢٦ی دیسێمبەر كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ به‌هۆی كریسمهسهوه لە بەریتانیا رۆژێکی پشووە و هاوڵاتیانی بەریتانیا خەریکی ئاهەنگگێڕانن، بەڵام یارییەکانی پرێمەرلیگ گەرموگوڕتر دەبن و خولەکە ناوەستێت، هه‌ر گه‌ڕێكیش بكه‌وێته ئه‌م ڕۆژه‌وه به بۆكسینگ ده‌ی ناسراوه، سەربوردەی بۆکسینگ دەی بۆ ساڵی ١٨٦٠ دەگەڕێتەوە، کە بۆیەکەمجار یاریی نێوان شیفێلد یونایتد لەم رۆژەدا ئەنجام درا.
بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بن زانیاری وردی له باره‌ی (بۆكسینگ ده‌ی) تێدایه