گيرفانى خاڵى هاووڵاتيان بازارى ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى مووسڵى سست كردووه‌

بەغدا ماوەی دوو مانگە موچەی بۆیان نەناردووە

K24 – هه‌ولێر:

ژیان و بازاڕ لەناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش لەمووسڵ دەستیپێكردووه‌تەوە، بەڵام ئەوەی بووه‌تە كێشە لەبەردەم كاسبكاران و فرۆشیاران نەبوونی پارەیە لە گیرفانی ھاووڵاتیان و ئەمەش جوڵەی بازاڕی سڕكردووە، ئەمە لەكاتێدایە بەغدا ماوەی دوو مانگە موچەی بۆیان نەناردووە و مووچەخۆرانی مووسڵیش لەرێگەی كوردستان 24ه‌وه‌‌ باسی خراپی گوزەران و مەینەتيیەكانی رۆژانەیان دەكەن و  دەڵێن ماوەی دوو ساڵە مووچەمان بەتەواوی وەرنەگرتوەو ھەندێكمان پارەی كیلۆ تەماتەیەكمان نیە.