پێش ئه‌وه‌ی له ئیتالیا بكوژرێت له فه‌ڕه‌نسا بینراوه
كامێرا‌كان وێنه‌ی ئه‌نیس ئه‌لعامرییان له فه‌ڕه‌نسا گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی بۆ كامێراكانی چاودێری كراوه،ئه‌نیس ئه‌لعامری ئه‌و گه‌نجه تونسییه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رلینی ئه‌نجامدا و رۆژی هه‌ینی رابردوو له شاری میلانۆی ئیتالی كوژرا،پێشتر له شاری لیۆنی ناوه‌ڕاستی فه‌ره‌نسا بینراوه و به‌وێدا تێپه‌ڕیووه و چووه بۆ ئیتالیا،ئه‌م زانیارییانه‌ش له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه ئاشكراكراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی"دوای نیوه‌ڕی رۆژی پێنج شه‌ممه 22/12/2016 كامێرا‌كان سێره‌یان له كه‌سێك گرتووه كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بكوژه‌كه‌ی تێدایه، له‌و كاته‌دا وێنه‌كه‌ی گیراوه كه له‌سه‌ر شۆسته‌ی وێستگه‌یه‌ك وه‌ستاوه و كڵاوێكی له‌سه‌ر كردووه و جانتیه‌كی شانی پیبووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه به ته‌نها راوه‌ستاوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانرێت(ئه‌لعامری) چۆن ئه‌ڵمانیای جێهێشتووه و هاتووه‌ته فه‌ره‌نسا و له‌وێوه گه‌یشتووه‌ته ئیتالیا".
ئه‌نیس عامری شه‌وی 19/12/2016 به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه خۆیكێشا به بازاڕێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ینی رابردووش له شاری میلانۆی ئیتالیا بینرا،پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس بۆ پشكنین رایانگرت،ته‌قه‌ی له پۆلیسی ئیتالی كرد و یه‌كێكیانی بریندار كرد،دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا.