لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 3 ھەزار کەس شاری مووسڵ جێدەھێڵن
ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە مووسڵ ھەڵاتوون ژن و منداڵن
K24 - ھەولێر
ئەندامێکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی ئاشکرای کرد، لەگەڵ بارودۆخی ناجێگیری کەش و ھەوا لەماوەی72 کاتژمێری رابردوودا سێ ھەزار و 250 کەسی سڤیل کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ بەرەو سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵاتوون و زۆربەیان لە کەمپی خازر جێگیر کراون.
بەپێی زانیاریەکانی بەرپرسانی حكوومەتی عێراق لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ لە دەست چەکدارانی داعش، زیاتر لە 130 ھەزار کەسی سڤیل لەو شارە ھەڵاتوون.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆلكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016، دەستیپێكرد، سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە نزیكەی 40 گەڕەكی مووسڵیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.