سابوونی حهلهبیش ئاواره بوو
له وڵاتێكی ئهوروپی كارگهیهكی بهرههمهێنانی سابوونهكه دانراوهتهوه
K24 – ههولێر:
لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە سوریا و حەلەب بەتایبەتی و ئاوارەبوونی خەڵکی شارەکە، بەناوبانگترین بەرھەمی ئەو شارەش لەگەڵ خەڵکەکەیدا ئاوارەی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت. سابوونی حەلەبی دیارترین بەرھەمی شاری حەلەبە، لە شاری پاریس کارگەیەکی تایبەت بە دروستکرنی سابوونی حەلەبی دامەزراوە و خاوەنی کارگەکەش دەڵێ بەرھەمەکەمان لەلایەن خەڵکی فەرەنساوە بەشێوەی چاوەرواننەکراو پێشوازی لێکرا و ئێستا لە سەرجەم کلینیک و سەنتەرەکانی جوانکاریدا بەکاردەھێنرێت.
بۆنی گوڵی رەند و سابوونی حەلەبی دێت کاتێک دەرگای ئەم کارگەیە دەکەیتەوە، بەڵام لە حەلەب نا ئەمجارەیان لە ناوچەی سانتێنی لە باشووری رۆژھەڵاتی پاریس.
لەگەڵ شەری چەند ساڵی حەلەب بەناوبانگترین بەرھەمی ئەو شارە کە سابوونی حەلەبیە بەھەمان شێوەی خەڵکی شارەکەی بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا کۆچی کرد.
حەسەن ھەرستانی پسپۆرە لە دروستکردنی سابوونی حەلەبیدا لە کارگەیەکی دروستکردنی سابوون لە حەلەب کاری کردووە، ساڵی ٢٠١٢ بەھۆی شەرەوە حەلەبی بەجێھێشتوو و چووتە لوبنان و ٢٠١٤ش رووی لە فەرەنسا کردووە، و لەوێ دەستی کردووە بە دروستکردنی سابوونی حەلەبی.
سابوونی حەلەبی یان ئێمە پێ دەڵێین سابوونی لاورێڵ یان رەند، ئەمە بەشێکە لە کلتوری حەلەب. ئم جۆرە سابوونە ٣ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە حەلەب دروستکراوە، ئێستاش بەھەمان شێواز دروستی دەکەین بەڵام ھەندێک تەکنیکی گۆراوە. بەڵام پێکھاتەکانی ھەمان پێکھاتەیە وەک : رۆنی زەیتون، و رۆنی گوڵی رەند، یان لاورێل لەگەڵ ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم و ئاو
لە دروستکردنی سابوونەکەدا ھیچ جۆرە مادەیەکی کیمیایی و رەنگ بەکارناھێنرێت واتە لەسەدا سەد سروشتیە. بۆ ماوەی ٣ رۆژ پێکھاتەکانی تێکەڵ دەکرێن، دواتر بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر دەخرێتە ناو سینێکەوە.
سابونی حەلەبی لە سوریا وەک خواردن وایه، ئەگەر کەسێک سەردانی حەلەب بکات خەڵکی و دۆستانی داوای لێدەکەن سابوونی حەلەبی یان زەعتەریان وەک دیاری بۆ بھێنێت.
خاوەنی کارگەکە سەمیر کۆنستانتینی دەڵێ"سابوونی حەلەبی ناوبانگێکی زۆری ھەیە لە پاریس و بەردەوام لە درەمانحانە و شوێنەکانی جوانکاریدا لە پاریس دابەش دەکرێن".
لە دەرەوە، بەرھەمەکانی فەرەنسا ناوبانگێکی زۆر باشیان ھەیە، منیش ئەو شتەم نەزانی بوو. ھەر بەرھەمێکی جوانکاری یان بۆن ناوی فەرەنسای لەسەر بێت واتە بەباشترین کواڵیتی دروستکراوە. ھەموو کەس دەزانێ باشترین بەرھەمی جوانکاری لە فەرەنسا دروست دەکرێن."
راست حەلەبە واڵا بووە و خەڵکەکەی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێشتووە، لێرە لە فەرەنسا سابوونی حەلەبی بە ھەمان شێوازی جاران کە لەو شارە دروستکراوە جارێکی دیکە بەرھەم دەھێنینەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی کلتوری و داب و نەریتی خەڵکی خۆشەویستی حەلەب و سوریایە."
رێژی فرۆشتنی بەرھەمەکانی بۆن و جوانکاریی ئالێپیا ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلار بووە لەگەڵ گەیشتنی سابوونی حەلەبی بە پاریس پێشبینی دەکرێت رێژەی فرۆش زیاتر بکات و داخوازی لەسەر بەناوبانگترین بەرھەمی حەلەب لە ھەڵکشاندایە.