ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھەوڵدەدەن بەنداوی سەورە لە دەستی داعش رزگار بكەن
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بەردەوامە
K24 - رەققە
لە رۆژانی دواییدا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەیان گوندیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، ھەروەھا توانیویانە داعش لە شارۆچکەی جرنیەی ستراتیجی لە بەرەی کێراشۆن و لە بەرەی قادرییەشەوە نزیک بەنداوی سەورە بوونە و نزیکە بەنداوەکە بکەوێتە دەست ھێزەکانی سووریای دیموکرات.
رۆژی 10/12/2016،ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناحیەی سلووک لە رۆژھەڵاتی گرێ سپی بە فەرمی دەستپێکردنی قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند کە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێووە دەچێت.
قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکرد.