به ڤیدیۆ: دوو یاریزانی یانه‌یه‌ك له نێوان خۆیاندا بووه شه‌ڕیان
ئه‌و یاریزانه شه‌ڕفرۆشه میدیاكانی تووشی شۆك كرد
جێرمین بێكفۆرد ھێرشبەری به ڕه‌سه‌ن جامایکی یانەی پریستۆنی پلەییەکی ئینگلتەڕایه، یەکێکه لە ھێرشبەرە زۆر باشەکانی (چامپیۆن شیپ)، ئه‌و یاریزانه لە ساڵی 2016 ـەدا بینەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی له خولی پله‌یه‌ك سەرسامکرد کاتێ لە مانگی 8 و 9 دا لە 11 لێدان کە ئاراستەی گۆڵی کرد بوو، 9 گۆڵی تۆمار کرد بوو، دوو تۆپەکەی تریشی لە ستووندا بوو.
لە مانگی 12ـدا دوو جاری تر ھاندەرانی تۆپی پێی تووشی شۆک کرد، جاری یەکەم لە یارییه‌كه‌دا لە بەرامبەر یانەی شیفیلد وێنسدەی لەگەڵ یاریزانی ھاوڕێی خۆی (ئۆیین دۆیل) کە له یەک یانە به‌یه‌كه‌وه یاری دەکەن دەبێته شەڕیان و ناوبژیوان ھەردوو یاریزانی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بیکفۆرد بۆ سێ یاری سڕکرا.
دوای كۆتایی هاتنی سزایه‌كه‌ی دوێنی (بیكفۆرد) گه‌ڕایه‌وه، له یەکەم ده‌ركه‌وتنی بەرامبەر لیدز یونایتد لە خولەکی 67 ھاتە نێو یاریگا و لە خولەکی 70 دا بەھۆی توندوو تیژیەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ڕەنگە ئەمجارەیان بۆ زیاتر لە 6 یاری سزا بدرێت.
جێرمین بێكفۆردی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی چێڵسی پێگه‌یشتووه، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی لیدز یونایتد، ئیڤه‌رتۆن، لیدز یونایتد و بۆڵتۆن كردووه، له هاوینی 2015ـه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پرێستۆن كردووه.
ئاماده‌كردنی: ھــەکاری قانع