كریستیانۆ به باشترین وه‌رزشوانی ئه‌ورووپای 2016 ده‌ستنیشان كرا
تێنسزانێكی به‌ریتانیا بووه دووه‌م باشترین وه‌رزشوانی ئه‌ورووپا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له راپرسییه‌كی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌وڕوپا به باشترین وه‌رزشوانی ئه‌وڕوپی بۆ ساڵی 2016 ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی ریال مه‌درید له راپرسییه‌كه‌دا پێش هه‌ریه‌كه له ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانی و كاتینكا هۆزۆی مه‌له‌وانزانی هه‌نگاری و نیكۆ رۆزبێرگی شوفێری فۆرمۆلاوه‌ن كه‌وته‌وه كه توانیان پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م به‌ده‌ست بێنن.
بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن كریستیانۆ دوای ئه‌و ده‌سكه‌وتانه دێن كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێنا، كه توانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید چامپیۆنزلیگ و جامی سوپه‌ر و مۆندیالی یانه‌كان بباهوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016.