11 كارمه‌نده‌كه‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ببینه
وێنه‌كانی ئێستا و ئه‌وكات ببینه
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی 11 كارمه‌ندی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكا، له‌ویلایه‌تی ئهلباكركی گیراوه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه به‌ناوبانگترین كۆمپانیای بواری سۆفتوێر و پرۆگرامسازی كۆمپیوته‌ر دامه‌زراوه، كه دواتر گوازرایه‌وه ویلایه‌تی سیاتڵ.
زۆربه‌مان ده‌زانین بیڵگه‌یتس، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه بوو و ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه، به‌ڵام چاره‌نووسی ته‌واوی ستافه‌كه‌ی لای هه‌موو كه‌س روون نییه.
بیڵ گه‌یتس، ده‌سته‌به‌رداری ملیاران دۆلار بوو كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی به‌ده‌ستیهێناوه، هه‌موومان ده‌زانین بیڵ و میلیندا گه‌یتس كۆمپانیاكه‌یان دامه‌زراند و له‌سه‌ره‌تای بۆ كاری خێرخوازی بووه.
ئه‌ندریا لویس: بووه نووسه‌ری چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان و رۆژنامه‌وانێكی فریلانس
ئه‌ندریا تاكه‌كه‌سی به كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بوو له ویلایه‌تی ئهلباكركی، ئه‌ندریا وه‌كو نووسه‌ری ته‌كنه‌لۆژیاكانی مایكرۆسۆفت بوو و به تێكست به‌رنامه‌كانی روونده‌كرده‌وه.
ئه‌ندریا له ساڵی 1983 كۆمپانیاكه‌ی جێهێشت و بوو به نووسه‌ری چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان، به گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێست، ئێستا سه‌رمایه‌كه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره.
ماریا وود: دوای دوو ساڵ دامه‌زراندنی مایكرۆسۆفت كۆمپانیاكه‌ی دادگاییكرد
ماریا وود، رازگری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی كۆمپانیاكه‌دا كرد، دوای دوو ساڵ كاركردنی كۆمپانیاكه‌ی جێهێشت و دواتریش به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زی، سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆماركرد.
دواتر كۆمپانیاكه دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه و ماریا وودیش، له بواری كاری خۆبه‌خشی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان ده‌ستی به‌كار كرد.
پۆڵ ئالین: به ملیاران دۆلاری له تیپه وه‌رزشی و كۆمپانیا ئاساییه‌كان خه‌رجكردووه
پۆڵ ئالین، دوای بیڵ گه‌یتس، به‌ناوبانگترین كه‌سی كۆمپانیاكه‌یه، به گوێره‌ی گۆڤاری فۆره‌ن پۆڵه‌سی، له ریزبه‌ندی 21هكهمین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه.
بۆب ئۆریر: خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه
بۆب ئۆریر به ته‌مه‌نترین كه‌سی مایكرۆسۆفت بوو له كاتی دامه‌زراندنیدا، ئه‌و وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی بیركاری و ژماره‌ییه‌كان كاری ده‌كرد، رۆڵی سه‌ره‌كی داڕشتنی به‌رنامه‌كانی "دۆز DOS" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆریر له كۆمپیوته‌ره‌كانی IBM.
ئۆریر دواتر چووه یه‌كه‌ی چاودێری ناسا له گه‌شتێكی نیشتنه‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌سه‌ر مانگ، بۆب له ساڵی 1983 كۆمپانیاكه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ویلایه‌تی تێكساس، كه شوێنی له دایكبوونیه‌تی و سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه له كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره.
سه‌رمایه‌كه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌كات.
بۆب گرینبێرگ: له پێناو گه‌شه‌پێدانی بووكه‌شووشه‌ی منداڵان وازی له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هێنا
گرینبێرگ له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی، توانی ده‌رفه‌تێك بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تیمی كۆمپانیاكه بباته‌وه، له‌گه‌ڵ چوونی بۆ كۆمپانیاكه‌ش هاوكاری تیمه‌كه‌ی كرد بۆ داڕشتنی زمانی "BASIC" و له ساڵی 1981 وازی له كۆمپانیاكه هێنا.
گرینبێرگ بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیای خێزانه‌كه‌ی (Coleco) و په‌ره‌پێدانی بووكهشووهی منداڵان له جۆری "Cabbage Patch Kid" گه‌ڕایه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا.
مارك ماكدۆناڵد: سه‌ره‌تا وازی له مایكرۆسۆفت هێنا و دوای فراوانبوونی گه‌ڕایه‌وه
مارك ماكدۆناڵد، یه‌كه‌م كارمه‌ند بوو كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرد بۆ كاركردن، به‌ڵام له ساڵی 1984 وازی له كۆمپانیاكه هێنا، چونكه گه‌شه‌ی مایكرۆسۆفتی به‌دڵ نه‌بوو، دواتر له كۆمپانیای "Asymetrix"، ده‌ستی به‌كاركرد كه كۆمپانیاكه هی پۆڵ ئالین بوو.
دواتریش ماندۆناڵد رووی له كۆمپانیای سیاتڵ كرد بۆ دیزاین " Design Intelligence"، و له ساڵی 2000 كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه كڕایهوه و دووباره بووه‌وه به كارمه‌ندی مایكرۆسۆفت، سامانه‌كه‌ش به كه‌متر له نیو ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
گۆردن لیتوین: له هه‌موو كارمه‌ندانی مایكرۆسۆفت زیاتر مایه‌وه جگه له بیڵ گه‌یتس
گۆردن تا ساڵی 1993 له كۆمپانیاكه كاری كرد، دوای بیڵ گه‌یتس، خاوه‌ن زۆرترین مێژووی كاركردن بوو له كۆمپانیاكه، یه‌كێك له پرۆگرامسازهكانی مایكرۆسۆفت و به‌هۆی ماندووێتییه‌وه له كاتی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ پشوو، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
گۆردن ئێستا خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كه له ئه‌ریزۆنا و به بڕێك پاره هاوكاری ژینگه‌پارێزان ده‌كات و سامانه‌كه‌ش 20 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
ستیڤ وود: كۆمپانیای Wireless Services Corp دامه‌زراند
ستیڤ وود هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ماری وود كرد، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی خراپی كۆمپانیاكه له ساڵی 1980 وازی له كاره‌كه‌ی هێنا و له‌گه‌ڵ پۆڵ ئالین بۆ دامه‌زراندنی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه، ده‌ستی به‌كاركرد.
دواتر ستیڤ وود كۆمپانیای Wireless Services Corp دامه‌زراند، تایبه‌ت بوو به خزمه‌تگوزارییه‌كانی بێته‌ل "وایه‌رلێس" له ساڵی 1996، دواتر ناوی كۆمپانیاكه‌ی كرد سینگڵ پۆینت "SinglePoint"، ئێستا ستیڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیاكه‌یه و سامانه‌كه‌ش 15 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
- بۆب واڵاس: درووستكردنی ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وازی له مایكرۆسۆفت هێنا و پاره‌یه‌كی زۆری له درووستكردنی جۆره حه‌بێكی تایبه‌ت خه‌رجكرد و دواتریش كۆمپانیایه‌كی پرۆگرامسازی به‌ناوی "Quicksoft" دامه‌زراند و له ساڵی 2002 به هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی، كۆچی دوایی كرد.
جیم لین: كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت پرۆگرامسازی دامه‌زراند
جیم لین وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی مایكرۆسۆفت كاری كرد و له ساڵی 1985 وازی له كۆمپانیاكه هێنا، به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، پێشتر لین رایگه‌یاندبوو، مایكرۆسۆفت گه‌رموگوڕی كاركردنی له‌لای ئه‌و كوشتووه.
دواتر جیم كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌هۆی له بواری پرۆگرامسازی دامه‌زراند و له‌ماوه‌ی كاركردنی له مایكرۆسۆفت هاوكاری درووستكردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی كردووه و هاوبه‌شی داهێنانه‌كانی كۆمپانیای ئینتڵیشه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له ساڵی 2008، ته‌واوی كارمه‌ندانی یه‌كه‌م تیمی كۆمپانیاكه‌ی كۆكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی یادگار بگرن، ئه‌ویش له‌كاتی وازهێنانی بیڵ گه‌یتس.
سه‌رچاوه: بزنس ئینسایده‌ر - مایكرۆسۆفت