روسیا و توركیا رێككه‌وتن
به پراكتیك كۆتاییهێنانه به شه‌ڕ و گه‌یشتن به رێككه‌وتن و جیاكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له گرووپه تیرۆریستییه‌كان
K24 – هه‌ولێر
روسیا و توركیا له‌باری دانوستانی نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن له شاری ئاستانای پایته‌ختی قه‌زاقستان (كازاخستان) رێككه‌وتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولوود چاوشئۆغلو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاگربه‌ست له سوریا و دانوستانی ئاشتی له ئاستانای پایته‌ختی قه‌زاقستان رێككه‌وتن.
دانوستانی ئاستانا له‌سه‌ر پێشنیاری روسیا به‌ڕیوه ده‌چێت كه هێشتا ئۆپۆزسیۆنی سوریا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی نه‌داوه و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونهكهشی دیاری نه‌كراوه.

عه‌ميد حسێن دێهقان وه‌زیری به‌رگری ئێران
وه‌زیری به‌رگری ئێران عه‌ميد حسێن دێهقان هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه گوتی: "له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌وڵده‌ده‌ين توركيا رازى بكه‌ين پشت له داعش و به‌ره‌ى نووسره بكات"، پێشی وایه ئه‌و دوو گرووپه له "لايه‌ن ئه‌مريكا و سعووديه و قه‌ته‌ره‌وه هاوكارى ده‌كرێن، به‌ڵام له سه‌ر زه‌وى توركيا هاوكارى و پشتيوانيان ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیوای خواست سعودیا به‌شداری له دانوستانی ئاستانا بكات، كه پێی وایه دانوستانی ژنێف شكستی خوارد.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌شداریكردنی په‌یه‌ده له دانوستانه‌كانی ئاستانا گوتی: "ئه‌گه‌ر بانگهێشتى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه خۆشحاڵ نابين".
توركیا پێشتر ره‌تی ده‌كرده‌وه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه ببێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری په‌یه‌ده له‌باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه به‌ڕێوه ده‌چن.
.jpg)
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا
دانووستانه‌كانى ئاستانا له سه‌ر ئاستى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى په‌يوه‌ست به قه‌يرانى سووريا به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه.
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگهێشت نه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانی ئاستانا به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرسی سوریا زانی و نیگه‌رانی خۆیشی له‌مباره‌وه ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هاتووه" وه‌زیران له‌سه‌ر به پراكتیك كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گه‌یشتن به رێككه‌وتن و جیاكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له گرووپه تیرۆریستییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی دانوستانی ئاستانا رێككه‌وتن".
چه‌ند كاتژمێرێك پاش په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان چاوشئۆغلو و لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیرانی كرد و باسیان له دانوستانه‌كانی ئاستانا كرد.