عه‌بادی وادەی لەناوچوونی داعش لە عێراق ئاشكرا دەكات
حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومیه
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا داعش له عێراق له ناوده‌چێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی داعش له عێراق رایگه‌یاند: "ئه‌مریكییه‌كان زۆر ره‌شبینن، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین داعش له عێراق له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا له ناوده‌چێت".
لەبارەی په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی عه‌بادی گوتی: "داوامان كردووه بۆ دووباره راهێنانه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌وره‌ها رێكخستیان له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان و مه‌شق و راهێنان و پڕ چه‌ككردنیان، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سته‌یه‌كی حكومییه و له ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تدایه، هه‌ر كه‌سێك هه‌ر لایه‌نێك له‌سه‌ر شه‌قام به‌بێ ناسنامه چه‌ك هه‌ڵگرێت، ئه‌مه كارێكی مۆڵه‌ت پێدراو نییه و له ده‌روه‌ی ده‌وڵه‌تدایه، بۆیه هه‌ر گروپێك له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ك هه‌ڵگرێت، ئه‌وه پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسایه".
گوتیشی: "یاسای حه‌شدی شه‌عبی رێگری له دامه‌زراندنی گروی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانیه كه ره‌شبیین به رامبه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی".
عەبادی ئەوەشی خستەڕوو: "مه‌به‌ستی ئه‌مریكییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی داعش به دووساڵ، مه‌به‌ستیان له ته‌واوی عێراق و سووریا ناوچه‌كه بووه، چونكه له سووریا به گشتی و به تایبه‌تی له به‌شی رۆژهه‌ڵات تا ئێستاش داعش هه‌ر بوونی هه‌یه، به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌توانین ماوه‌ی كۆتایهێنان به داعش كورتر بكه‌ینه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه و به گوێره‌ی رێككه‌وتنی رووسی و ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها به یارمه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرێت، ماوه‌ی له‌ناوبردنی داعش كورتتریش بكرێته‌وه، بۆیه من ده‌یڵێم ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كانه، چونكه پێشتر ئه‌مریكییه‌كان سه‌باره‌ت به ناوبردنی داعش زۆر ره‌شبین بوون، من پێم وایه له عێراقدا به گوێره‌ی كاره‌كانی خۆمان داعش به سێ مانگی داهاتوو له ناوده‌چێت و له سووریاش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه".