كچه منداڵێكی سوری به‌م هۆیه‌وه ده‌یه‌وێت "مامه ئه‌ردۆغان" ببینێت
باوكی ئه‌م كچه هه‌ردوو لاقه‌كانی و په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی و بینین و بیستنی له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
كچه منداڵێكی سوری بۆ چاره‌سه‌ركردنی باوكی كه به‌هۆی بۆمبه به‌رمیله‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له ئیدلب، هه‌ردوو لاقی و په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی و بینین و بیستنی له‌ده‌ستداوه، داوای ببینینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات.
وێنه‌ی ئه‌و كچه پێنج ساڵییه‌ی سوری له‌گه‌ڵ باوكی 27 ساڵییه‌كه‌ی به یه‌كه‌م وێنه‌ی ساڵی 2016 ئاژانسی ئه‌نادۆل ئه‌ژمار كراوه و به‌م ئاژانسه ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت مامه ئه‌ردۆغان ببینم.. زۆر حه‌زمان لێیه.. خۆشحاڵ بووم ئه‌ردۆغان وێنه‌ی من و باوكمی دیوه".

ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی پارێزگای هاتای توركیا بووه و هۆكاری داواكردنی دیتنی ئه‌ردۆغان بۆ سوپاسكردنی ئه‌و ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێی وایه یارمه‌تی پاراستنی ژیانی ئه‌وانی دایه.
ده‌شڵێت: "باوكم بۆ چاكبوونه‌وه پیویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه هه‌یه، ئه‌گه‌ر به كه‌میش بێت، ده‌مبینێت و منی خۆش ده‌وێت، ده‌مه‌وێت به ته‌واوه‌تی باش ببێته‌وه..ده‌مه‌وێت باوكم لاقی ده‌ستكردی هه‌بێت و له‌گه‌ڵی یاری و پیاسه بكه‌م".

له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، زیاتر له 11 ملیۆن كه‌س ماڵه‌كانیان به‌جێهشتووه و نزیكه‌ی نیوه‌یان بۆ وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه په‌نابه‌ر بوونه.