سه‌گێك دوو رۆژ به دیار هاوڕێكه‌یه‌وه بووه و خۆی رووبه‌ڕووی مه‌رگ كردووه‌ته‌وه
"هه‌موو مرۆڤێك ناتوانێت ئه‌و هه‌لوێسته بنوێنێت"
چالاكوانان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و چیرۆكی هاوڕێیه‌تی راسته‌قینه و خۆشه‌ویستی جیهانی ئاژه‌ڵان نیشان ده‌دات.
به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ناوی(Denis Malafeev) وێنه‌ی دوو سه‌گی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له سه‌ر هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیك شاری ئۆزجۆرودی رۆژئاوای ئۆكرانیان.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌ویت یه‌كیك له‌و سه‌گانه برینداره و له ناوه‌راستی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا پاڵكه‌وتووه و توانای جوڵه‌ی نه‌ماوه، سه‌گێكی دیكه‌ی هاوڕێی بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزیت له‌و دۆخه خراپه‌دا جێینه‌هێشتووه و به دیارییه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و له ناكاو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه تێده‌په‌ڕێت و به‌سه‌ر سه‌ریاندا ده‌ڕوات له‌وكاته‌ی ناوچه‌كه‌ش به‌فری لێبارییهوه و كه‌شوهه‌واش سارده،به‌ڵام سه‌گه‌كه هه‌ر هاورێكه‌ی جێناهێڵێت.

وێنه‌ی ئه‌و دوو سه‌گه پاش بردنه‌وه‌ی له لایه‌ن Denis Malafeev و ناونانی به پاندا و لووسی
Malafeev له‌سه‌ر په‌ڕی تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی"دوو رۆژ له‌به‌ر سه‌رما و له‌ژێر مه‌ترسی به‌رده‌وامی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا ماونه‌ته‌وه،نازانم چ ناوێك له‌مه بنێم!،خۆشه‌ویستییه،هاوڕێیه‌تییه،سۆز و به‌زه‌ییه،چونكه هه‌موو مرۆڤێكیش نا‌توانیت ئه‌مه بكات،پیویسته له‌سه‌ر هه‌موومان له‌م هه‌ڵوێسته‌وه فێرببین".
له‌و كاته به‌دواوه Malafeev بریاریدا ئه‌و دوو سه‌گه به‌خێوبكات و ناوی لێنان(پاندا و لووسی).

سه‌گه برینداره‌كه پاش خزمه‌تكردنی له لایه‌ن Malafeev