ئۆدیگارد له ریال مه‌درید ده‌ڕوات
پێشبینی ده‌كرێت بچێته پاڵ یاریزانێكی كورد یاری بكات

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌ندان یانه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مارتن ئۆدیگاردی نه‌رویجی ده‌كه‌ن، یانه شاهانه‌كه‌ش بڕیاری فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی هێرنڤینی هۆڵه‌ندا نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی مارتن ئۆدیگارد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یاریزانێكی كورد به ناوی (رێوان ئه‌مین) له دایكبووی شاری دهۆكه له هه‌مان یانه هۆڵه‌نداییه‌كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، كه یانه‌كانی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا و رینی فره‌نساش له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئۆدیگارد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه.
هه‌مان سه‌رچاوه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆیشتنی ئۆدیگارد له ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌بێت، دواتر له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌گه‌ڕێته‌وه سانتیاگۆ، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئۆدیگار له وه‌رزی 2017 ـ 2018 به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی زیزۆ یاری بكات.
مارتن ئۆدیگاری 18 ساڵ، ئێستا له تیپی دووه‌می ریال مه‌درید یاری ده‌كات و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی نۆرویجیشه.

رێوان ئه‌مین یاریزانی كوردی یانه‌ی هێرنڤینی هۆڵه‌ندا كه ئێستا له لایه‌ن ئارسێناڵ داواكراوه