به ڤیدیۆ...كریستیانۆ له‌سه‌ر نوێترین خه‌ڵاتی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ خه‌ڵاتی (گڵۆپ سۆكهر)ـی به‌ده‌ستهێنا كه ساڵانه له شاری دووبه‌ی ئیمارات له مه‌راسیمێكدا به باشترین یاریزانی ساڵ ده‌درێت، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
كر یستیانۆ به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمه‌س نه‌یتوانی به‌شداریی ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بكات، له جیاتی ئه‌و فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
كریستیانۆ راسته‌وخۆ دوای مه‌راسیمه‌كه، ڤیدۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه تێیدا ده‌ڵێت: ئێستا ئێمه بووینه خاوه‌نی هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌نده‌مان نازناو بردۆته‌وه كه زه‌حمه‌ته كه‌س هه‌بێـت داوای نازناوی زیاترمان له 2016 لێ بكات.
كریستیانۆ له 2016 خۆشترین و پڕده‌ستكه‌وترین ساڵی مێژوویی خۆی تێپه‌ڕ كرد كه تێیدا، توانی بۆ یه‌كه‌مینجار نازناوی یۆرۆی 2016ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال برده‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدیش نازناوی چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، جامی جیهانی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبه‌ت كریستیانۆ توانی بۆ چواره‌مینجار نازناوی باڵۆن دۆر بباته‌وه.