ڕاوکەرە چینیەکان ئەمجارەیان ڕاوی ناوبژیوانانیش دەکەن

لە ماوەی ڕابردوودا چینیەکان بە پارە زەبەلاحەکانیان چەندین ئەستێرەی ئەمریکا و ئەورووپایان بەرەو یانەکانیان گواستەوە، دیارە و ڕوونە کە بەرپرسانی تۆپی پێی چین و یانەکان هەوڵی گەورەکردنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان دەدەن بەهۆی ئەوەی چین لە بواری تۆپی پێدا لە ئاستێکی خراپدایه‌.

 ئەمجارەیان بەرپرسانی چین بۆندێکی هەمیشەیان بـۆ مارک گلاتەنبێرگی داوەری ئینگلیزی و باشترین داوەری ساڵی ٢٠١٦ـی جیهان تەرخان کردووە بەوەی داوەرە ئینگلیزیەکە بۆ هەمیشە لە خولی چینیدا داوەری بکا تاکوو خولی وڵاتەکە هێندەیتر بینەرانی تۆپی پێ بەخۆیەوە ڕابکێشێ.

ئەم بەیانییە ڕۆژنامەکانی ئینگلیز بەم هەواڵە خوێنەرانیان بۆخۆیان ڕاکێشا، چینیەکان ئەمجارەیان گلاتەنبێرگیان دەوێ ئەمەش لای بەرپرسانی ئینگلیز جێگای قبوڵ نییە و هەر زوو ئەمڕۆ بەیانی بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەڕا ڕایانگەیاند کە ڕێگا بە دەرچوونی هیچ ناوبژیوانێک نادەن مەگەر تەنیا بۆ یەک یاری گرینگ بێ یان یارییەکی دۆستانە و خێرخوازی.

مارک کلاتەنبێرگ یاری کۆتایی یۆڕۆی 2016ـەو خولی یانە پاڵەوانەکانی 2016ـەی بەڕێوەبرد و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا وەکوو باشترین داوەری ساڵ دەستنیشانکرا.

ئاماده‌كردنی/ هەکــاری قانع