سوارێز به گۆڵكاری ساڵی 2016 ده‌ستنیشان ده‌كرێت
مێسی له ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2016 شكستی هێنا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئامار و مێژوو، ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2016ـی بڵاو كرده‌وه، تێیدا سوارێز پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه و لیۆنێل مێسیش له پۆلێنی ده‌یه‌می گۆڵكاران ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28 كانوونی یه‌كه‌می 2016، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئامار و مێژوو ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2016ـی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندی 10 گۆڵكاری ئه‌مساڵه.
1ـ لویس سوارێز (بارسێلۆنا) 40 گۆڵ
2ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ (پاریس سانجێرمان) 38 گۆڵ
3ـ گۆنزالۆ هیگواین (ناپۆلی) 36 گۆڵ
4ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مه‌درید) 35 گۆڵ
5ـ جۆناس (بێنفیكا) 32 گۆڵ
6ـ ئیران زه‌هاڤی (ماكابی تێل ئه‌ڤیڤ) 31 گۆڵ
7ـ رۆبێرتۆ لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن) 30 گۆڵ
8ـ ڤینسێنت یانسین (ئه‌لكه‌مار) 27 گۆڵ
9ـ نیمانیا نیكۆلیچ (لیگا ڤارسۆڤیۆ) 27 گۆڵ
10ـ لیۆنێل مێسی (26) گۆڵ.
ریزبه‌ندی ئه‌م یاریزانانه له‌سه‌ر ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان له وه‌رزی رابردوو هه‌ژمار كراوه، سوارێز بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه له 3 خولی جیاواز له (هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا و ئینگلاند) پێشه‌نگی گۆڵكارانی له ساڵه‌كانی (2010، 2014 و 2016) گرتووه، كریستیانۆ 2 جار له ساڵه‌كانی (2014 و 2015) لوتكه‌ی گۆڵكارانی ساڵی گرتووه، لیۆنێل مێسیش هاوشێوه‌ی كریستیانۆ 2 جار له ساڵه‌كانی (2012 و 2013) لوتكه‌ی گۆڵكارانی ساڵی گرتووه.
.jpg)
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا