به ڤیدیۆ.. 2016 بۆ وه‌رزشونانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه ساڵێكی خه‌ماوی بوو
چه‌ندان وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی ناسراو له‌م ساڵه‌دا گیانیان سپارد
ئه‌مساڵ بۆ وه‌رزشوانان ساڵێكی پڕ له رووداوی دڵته‌زێن و ناخۆش بوو، یه‌كێك بوو له مهرگهساترین ساڵی مێژوویی، كه تێدایه چه‌ندان وه‌رزشوانی ناسراوی جیهان له ده‌ره‌وه و نێوخۆدا گیانیان سپارد.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016 فرۆكه‌یه‌ك كه یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی هه‌ڵگرتبوو له كۆڵۆمبیا كه‌وته خواره‌وه و له‌كۆی77 سه‌رنشین71 یه‌كیان گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆربه‌ی شاند و یاریزانانی یانه‌ی چاپیكۆینس بوون، به‌وه‌ش زیانێكی خه‌مێكی گه‌وره‌ی خسته دڵی هه‌وادارانی تۆپی پێ و هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه پرسه‌یان بۆ ئه‌و كاره‌ساته گێرا.

ساڵی 2016 هه‌میشه له بیری هانده‌رانی یاری بۆكسینگ ده‌مێنێته‌وه كه له 3 مایۆی ئه‌و ساڵه محه‌مه‌د عه‌لی كلای ئه‌فسانه‌ی یاری بۆكسینگی جیهانی له ته‌مه‌نی 74 ساڵی كۆچی دوایی كرد كه به‌پێی مێژوونووسانی وه‌رزشی كلای به باشترین بۆكسێنزانی مێژوو داده‌نرێت.
ته‌نیا پێش 71 رۆژ له مردنی كلای، وه‌رزشوانانی جیهان ماڵئاواییان له ئه‌فسانه‌یه‌كی تۆپی پێ كرد، ئه‌ویش یۆهان كرۆیڤی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی بارسێلۆنا بوو.
كرۆیڤ له 24 مارسی 2016 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا و له‌دوای خۆشی مێژوویه‌كی پڕ له ده‌ستكه‌وت و شكۆی به‌جێهێشت.
هه‌ر له2016 د وو ئه‌ستێره‌ی دیكه به یه‌كجاری ماڵئاواییان كرد، كارلۆس ئه‌لبێرتۆی كاپیتانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ساڵی 1970 كه له‌و ساڵه‌ش جامی جیهانیان به‌ده‌ست هێنا.
سیزار ماڵدینی یاریزانی ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و باوكی پاولۆ ماڵدینی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی كه له ته‌مه‌نی هه‌شتا و سێ ساڵی كۆچی دوایی كرد.

له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشی كوردستانیش به رووداوێكی هاتووچۆ سه‌ڵاح حه‌مه كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له‌گه‌ڵ عاسی فاتیح و ئاسۆ ده‌روێش به رووداوێكی هاتووچۆ كۆچی دواییان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌ش له هه‌ولێر ساڵح محه‌مه‌دی یاریزانی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 20 ساڵی كۆچی دوایی كرد.