"هێشتا هه‌ر سه‌رۆك یه‌كه‌مه"
نۆیه‌مین جاره له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رسامی هاووڵاتیان

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه و كه‌متر له مانگێكی ماوه له ده‌سه‌ڵاتدا،به‌ڵام بۆ جاری نۆیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مریكا پیێ سه‌رسامن و به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی پاش خۆی دۆناڵد ترمپ دا سه‌ركه‌وت".
ئه‌و سه‌رسامییه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكی به ئۆباما له كاتێكدایه" دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا و جێگره‌وه‌ی ئۆباما به به‌رده‌وامی هێرشی ده‌كاته سه‌ر و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا له‌مپه‌ری بۆ دروست ده‌كات".
دامه‌زراوه‌ی (گالووب) راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه و رۆژی چوار شه‌ممه ریككه‌وتی 28/12/2016 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و راپرسییه‌دا ده‌ركه‌وتووه،هێشتا باراك ئۆباما به‌لای خه‌ڵكی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ندتره و پێش دۆنالد تره‌مپ كه‌وتووه هه‌ر چه‌نده به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 هه‌ندێك رێژه‌كه‌شی سه‌رخستووه،به‌ڵام هێشتا ئۆباما كه‌سایه‌تییه‌كه بۆ ساڵی 2016 زۆرترین كه‌س پێی سه‌رسامن".
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه تره‌مپ ساڵی 2015 ته‌نها 5% ئه‌و كه‌سانه ده‌نگیان بۆدابوو كه به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ترمپ سه‌رسامن گه‌یشتووه‌ته 15%،له كاتێكدا 22% ده‌نگیان بۆ ئۆباما بووه و به‌و سه‌رسامن".
راگه‌یاندنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له كاتێكدایه نێوانی هه‌ر دوو سه‌رۆك زۆر خۆش نییه و گرژی تێكه‌وتووه".
به‌ڵام له‌و راپرسییه‌دا تره‌مپ پێش پاپا فره‌نسیس كه‌وتووه و 4% ده‌نگه‌كانی له پاپا زیاتره.