ریزبه‌ندیی وڵاتان بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ببینە
عێراق له بوارێكی دیكه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له پله‌ی 11 دایه
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای راوێژكاری opensignal.com لیستی ریزبه‌ندیی وڵاتانی جیهانی بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت بڵاو ده‌كاته‌وه.
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دان بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت.
سینگاپور له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته دایه كه بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت له جیهان دیاری كراوه. خێرایی ئینته‌رنێت له‌م وڵاته ده‌گاته 46 مێگابایت له چركه‌یه‌دا، له كاتێكدا رێژه‌ی مامناوه‌ندی خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت له جیهاندا 17.8 مێگابایته له چركه‌یه‌كدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی مونت كارلۆ، هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌ناو 10 وڵاتی یه‌كه‌می خێرایی هێڵی ئینته‌رنێتدا نین، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئیمارات وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ربی بۆ خێرایی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له پله‌ی 12 دایه و سعودیه دوا وڵاتی عه‌ره‌بییه بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 76 دایه.
عێراق له‌ناو 10 وڵاتی یه‌كه‌می عه‌ربیدا نییه بۆ خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت.
له ساڵی 2014، عێراق له‌ناو لیستی 10 وڵاتی عه‌ره‌بی بوو بۆ خێرایی هێڵێ ئینته‌رنێت كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 4.2 مێگابایت له هه‌ر چركه‌یه‌كدا.
هه‌ر له باره‌ی به‌كارهێنانی هێلی ئینته‌رنێت له ساڵی 2016، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانی مۆبایل بۆ هێڵی ئینته‌رنێت له رێگه‌ی وای فای، عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 11 دایه.