سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان ملیاره‌كانیان زیادیكردووه
قه‌یرانی ئابووری كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یران و باهۆزانه‌ی له ساڵی 2016 دا له ئابووری جیهانیدا ، وه‌ك هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت و بریاری هاووڵاتیانی بریتانیا بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا،سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا،به‌ڵام سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان هه‌ڵكشانی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی و نزیكه‌ی 237 ملیار دۆلار زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئابووری بلومبێرگ كه رۆژی چوار شه‌ممه رێككه‌وتی 28/12/2016 بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه،سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵێك له سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان كه ئاژانسه‌كه به "ملیاردێر" ناویبردون، تا 27/12/2016 نزیكه‌ی 4.8 ترلیۆن دۆلار زیادیكردووه".
واتا سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رمایه‌داره‌كانی جیهان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 به بڕی 237 ملیار دۆلار وه به‌رزبووه‌ته‌وه،سه‌رمایه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ملیاردێرن به رێژه‌ی 5.7% واتا نزیكه‌ی 37 ملیار زیادیكردووه".
هه‌روه‌ها ئاژانسه ئابوورییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه له نێوان كه‌رته ئابوورییه‌كاندا گواستراوه‌ته‌وه،سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه جیاوازانه‌شی به‌سه‌ر بازاڕی جیهانیدا هاتن.