لەبارەی پشووی سەری ساڵی نوێ حكوومەت پەیامێك بڵاودەكاتەوە
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو رۆژەی وەك پشووی فەرمی دیاركرد
K24 – ھەولێر
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە رۆژی یەكشەمە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و پشوو لە دامودەزگاكانی حكوومەت بەو بۆنەیەوە دەڵێت: "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەھیواین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەرار بوونی ئاشتی وئارامی".
ھەر لەو پەیامەدا گوتەبێژی حكوومەت دووپاتی دەكاتەوە: "رۆژی 1/1/2017، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمی".
ئەمە لە كاتێكدا پێشتر راگەیاندراوە كە تەنھا 1 مانگ پشووی فەرمییە، بەڵام بەھۆی نزیكبوونەوە لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابیانی قۆناغەكانی بنەرەتی و ئامادەیی و پەیمانگاكان كە سێشەمەی داھاتوو دەست پێدەكات، لە زۆربەی ناوەندەكانی خوێندن قوتابیان ناچنەوە دەوام تا رۆژی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان.