"له گۆڕدا ده‌ژین" له وێنه‌ی كاریكاتێریدا
وێنه كاریكاتێره‌كان به شێوازی جیاواز گوزارشت له ژیان ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ژیانی 50 كه‌سی ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو گۆڕه‌كانی گۆڕستانیك له رۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئیران سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هینا، بێزارییه‌كی زۆریش لێكه‌وته‌وه.
له سه‌رنجڕاكێشترین كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و وێنانه، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیك وێنه‌ی كاریكاتێره لە ماڵپەڕی رادیۆ فەردا، كه به شێوازی جیاواز گوازشت له ژیانی ناو گۆڕ ده‌كه‌ن.
كوردستان24 پێشتر وێنه‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه له‌ناو گۆڕه‌كاندا بڵاو كردبووه‌وه.
هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاند هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو گۆڕه‌كاندا ده‌ژیان بۆ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی هێشتا به‌رده‌وامن و زۆربه‌یان به شه‌رم و شووره‌یی ده‌زانن، كه یه‌كه‌مجاره له جیهاندا شتی وا روو ده‌دات و خه‌ڵك له‌ناو گۆڕدا بژین.


