شاره‌وانی هه‌ولێر 20 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ دابه‌شكردن ئاماده دەكات
وەزارەتی شارەوانی چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانە

K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، 20 ھەزار پارچە زەوی بۆ دابەشكردن ئامادە دەكەن و چاوەڕێن ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر مەرج و رێنماییەكان بدات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانی ھەولێر راگه‌یاند: "لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی پارچە زەوین بۆ دابەشكردن بەسەر ھاووڵاتیان، دەتوانین نزیكەی 20 ھه‌زار پارچه زه‌وی لە سنووری سەرۆكیەتی شارەوانی ھەولێر دابەش بكەین، بەڵام چاوەڕێ دەكەین ئەو مەرج و رێنماییانەی لە وەزارەتی شارەوانی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت، ئەوكات كە بە فەرمان بۆمان ھات جێبەجێی دەكەین".
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانی ھەولێر
له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر كارتی زه‌وی هه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا به‌ناوی خاوه‌نه‌كانیان نه‌كراون و نه‌كراونه‌ته سه‌نه‌د، له‌و باره‌یه‌وه رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئاماژەی بەوەدا له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به‌شێك له كارتی زه‌وییه‌كان ده‌كرێنه سه‌نه‌د و له به‌هاریشدا به‌شێكی دیكه‌ی ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.