موراد یلدرم: كه‌س وه‌ك توركه‌كان سووكایه‌تی به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریم نه‌كرد
هه‌ر به‌م تێگه‌یشتنه كه‌سانی دیكه‌یان له توركیا ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ندی تورك، موراد یلدرم به توندی ره‌خنه له له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه گاڵته و سووكایه‌تیان به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ئه‌ویان كرد.
موراد یلدرم له لاپه‌ره‌ی خۆی له فه‌یسبووك، هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه به نه‌زان و بێ كلتور ده‌زانێت كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه، سووكایه‌تیان به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌و له‌گه‌ڵ شاجوانی پێشووی مه‌غریبی كرد.
ئیمان البانی 34 ساڵی له ساڵی 2005 بووه شاجوانی مه‌غریب له بواری ریكلام له میسر كاری كردووه و له ساڵی 2009 ناسناوی شاجوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێنا.
موراد یلدرم له وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌ڵیت "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتووم تیفۆره نه‌ك ته‌شت، ئه‌ی بێ رێزه‌كان. هه‌ر به‌و تێگه‌یشتنه ئه‌وانه‌ی دیكه‌تان له‌م وڵاته ده‌ركرد و سووكایه‌تیتان پێ كرد، هێشتاش سووكایه‌تی ده‌كه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌یان له جلوبه‌رگه‌كه‌ی گرتووه و پێیان وایه كلتووری خۆی و وڵاته‌كه‌ی له بیر كردووه، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له‌به‌رم كردووه، جلوبه‌رگی سوننه‌ت كردن نییه، ئه‌و جۆره جلوبهرگهیه كه پێغه‌مبه‌رمان و پاشا‌كان له‌به‌ریان كردووه. سورپێستهكان له ئه‌فریقا نین، له ئه‌مریكان، ئه‌ی نه‌زانه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "بۆ سووكایه‌تی به خۆشحاڵ بوونی دوو كه‌س ده‌كه‌ن" و به بێ رێزی كردن به كلتووره‌كانی دیكه ده‌زانێت و بێ كلتوریان وه‌سف ده‌كات.
وه‌ڵامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به سووكایه‌تییه‌كانی هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كه‌سانی دیكه له توركیا پاش ئه‌وه دێت كه به‌شێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری (ماره‌بڕین) به دابونه‌ریتی بووكه‌كه ئه‌نجامدا كه خه‌ڵكی مه‌غریبه.
له هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشتر به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت "ئه‌و ئاهه‌نگه له 100 وڵات بووه هه‌واڵ، یه‌كێك له‌وان وه‌ك ئێوه سووكایه‌تی نه‌كرد، واز بێنن له‌و پێشدادوهرییه، له وه‌رگێرانی بۆ ئینگلیزی شه‌رم ده‌كه‌ن، چونكه شه‌رم ده‌كه‌م بڵێم له وڵاتی من كه‌سانی وا نه‌زان هه‌ن".
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر داوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به ته‌له‌فۆن خوازبینی ئه‌و كچه له خێزانه‌كه‌ی بۆ موراد یلدرم كردبوو.