ئه‌م جادوگه‌ره به رووتی له ناو گوند دهیسوڕێننهوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن
فه‌رمانی "روحی پیرۆز" جێبه‌جێ كردووه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی جادووگه‌رێك نوشته له ژێر ماڵی نه‌یارێكی خۆیدا ده‌شارێته‌وه، خه‌ڵكی گوند، جادوگه‌ره‌كه رووت ده‌كه‌نه‌وه و به عه‌ره‌بانه‌یه‌ك له ناو گوندا دهیسوڕێننهوه و به داریش لێی ده‌ده‌ن.
ئه‌م رووداوه له گوندێكی ویلایه‌تی ئیمۆ له باشووری نیجیریا روویداوه كه جادووگهرهكهشی ناوی گابۆن ئیاكایه و له سۆشیال میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
رووتكردنی ئه‌و جادوگه‌ره و سوڕاندنه‌وه‌ی له‌ناو گوند پاش ئه‌وه هات كه هه‌وڵیدا سیحر و نوشته‌یه‌ك له ژێر خانووی سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره به‌ناوی مارسیل مارلی بكاته ژێر خاك.
ئه‌م جادوگه‌ره هۆكاری كاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه فه‌رمانی له "هێزی باڵا" وه‌رگرتووه، پێی وایه دابونهریتێكی به میراتگری گونده‌كه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێت فه‌رمانی "روحی پیرۆز" جێبه‌جێ كردووه كه پێی گه‌یشتووه و جێبه‌جێكردنیشی به ئه‌رك زانیوه.
سیاسه‌تمه‌داری گونده‌كه به ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی ناسراوه، ماوه‌ی دوو ساڵه نه‌خۆش كه‌وتووه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت خواردنیش بخوات.
به‌كارهێنه‌رێكی سۆشیاڵ میدیا له‌و گونده له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه نووسیوه "ئه‌و پیاوه بۆ خۆی شه‌یتانه و بۆ ئه‌وه نابێت ره‌حمی پێ بكرێت".
ده‌شڵێت هه‌ر له منداڵییه‌وه له راستی ئه‌و جادوگه‌ره شه‌یتانه تێگه‌یشتبوو.
سه‌رچاوه: العربیة


